چوار لیژنەی پەرلەمان لەسەر پرۆژەیەکی حکوومەت گەیشتنە ڕێککەوتن
بەپێی زانیارییەکان دوای ناردنی پرۆژە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەلایەن حکوومەتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، لیژنەکان بە جیا راپۆرتیان لەسەر پرۆژەکە ئامادە کرد.
دواتر ھەر چوار لیژنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا راپۆرتی ھاوبەشیان لەسەر پرۆژەکە ئامادە کرد و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە١٧ی١٢ی٢٠١٩ خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
پرۆژە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان یەکەمین پرۆژە یاسای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ پەرلەمانی نارد و تا ئێستا خۆیندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
راپۆرتەکە لە٥١ ماددە پێک ھاتووە و پرۆژەکە سزا و چاکسازی لە نێوان بەکارھێنەران و بازرگانان بە مادە هۆشبەرەکانی دیاری کردوە.
بە پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە ھەرێمی کوردستان لەبارەی ماددە ھۆشبەرەکانەوە دەبێتە خاوەن یاسای تایبەت بە خۆی.
باسنيوز
