كەلار.. دایەنگەیەكی ناحكوومی بەڕووی منداڵاندا كرایەوە
لە بۆنەی كردنەوەی ئەو دایەنگەیەدا، دەروون عومەر، بەرێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن، جەختی كردەوە لەسەر باشتر جێبەجێكردنی سیستەمی دایەنگەكان لەپێناو بەدیهێنان و دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ گەشەی هەمەلایەنەی منداڵان کردەوە".
دواتر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، ڕايگەیاند: "دایەنگە ئەهلییەكان یارمەتیدەرێكی باشن بۆ ئەو دایكانەی لە دامودەزگاكانی حكوومەتدا كار دەكەن و دەبنە هۆكاری كارئاسانی بۆیان".
دایەنگەی (بەی بی) پاش جێبەجێكردنی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەكان ئێستا خاوەن مۆڵەتی فەرمیی كاركردنە بۆ خزمەتكردنی منداڵانی تەمەن لە (۲مانگەوە و بۆ 4) ساڵ و لەژێر چاودێریی تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیاندایە".
باسنيوز
