رێگایەكی سەرەكیی سەنتەری شاری سۆران ڕۆ چووە
لەمبارەوە كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانیی سۆران، رايگەیاند: "چەندین جار سەردانی شوێنەكەمان كردووە، بەڵام بۆ چاككردنی ئەم ڕێگە سەرەكییە و رێگەگرتن لە ڕۆچوونی زیاتر، پێویستی بە دیواری بەربەست و چەند خزمەتگوزاریی دیكە هەیە، دوای پشكنینی شوێنی ڕۆچوونەكە بە راپۆرت داواكاریمان بۆ پارێزگا و سەرووی خۆمان بەرز كردووەتەوە و چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەوانین تا بتوانین بە شێوەیەك لە شێوەكان چارەسەری ئەم رێگایە بكەین".
سەرۆكی شارەوانیی سۆران، گوتیشی: "بڕیارە جارێكی دیكەش بە نووسراو سەرووی خۆمان لە گرفتی ڕۆچوونی ئەم رێگایە ئاگادار بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەی تێدا ئەنجام بدەین".
باسنيوز
