توركیا: بەداخەوە ئەمریكا فڕۆكەی جەنگییF35مان رادەست ناكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.12.12 لە پرێس کۆنفرانسێکد ئیبراهیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، لەبارەی سزاكانی ئەمریكا بۆ توركیا كە لیژنەی دەرەوەی كۆنگرێس داوای كردووە، دەڵێت ئەگەر كۆنگرێسی ئەمریكا پڕۆژەی سزادانی توركیا قبووڵ بكات، ئێمە وەكوو توركیا بە هیچ شێوەیەك پەشیمان نابینەوە لە كڕینی مووشەكی بەرگریی S400.
هەر لە درێژەی قسەكانیدا كاڵن نیگەرانیی توركیا دەربڕی لەوەی لە پێدانی فڕۆكەی جەنگی F35 بە توركیا ئەمریكا پەشیمان بووەتەوە، لە كاتێكدا دەبوایە ئەو فڕۆكەیە رادەستی توركیا بكەن و پێشوەختەش پارە دراوە.
ئەو ئاماژەی دا: "دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەوەدا نییە سزای توركیا بدرێت، بەڵام فشارێكی زۆری كۆنگرێسی ئەمریكای لەسەرە".
باسنيوز
