سلێمانى.. هاوسەری ئەو ژنەی تەقەی لێ كرا و گیانی لەدەست دا خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ڕۆژی 26/10/2019، لە گەڕەكی قولەرەیسی، هاووڵاتی (ن، ع، س) لەدایكبووی 1986، ڕەگەز مێ، تەقەی لێ كرا و تۆمەتبار هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان، هاووڵاتییەكە بە برینداری گەیاندرایە نەخۆشخانە و دوای ڕۆژێك مانەوەی له نه‌خۆشخانه، گیانی لەدەست دا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "پۆلیسی سلێمانی كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرد و لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان لە ڕووداوەكە ئاگادار كرانەوە، دوێنێ چوارشه‌ممه 11/12/2019، (ه، ع، س) لەدایكبووی 1983 كە هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
باسنيوز
