مه‌سرور بارزانی: رەزامەندیمان لەسەر خەرجکردنی هاوکارییه‌ك داوە بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش
مه‌سرور بارزانی، له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، كه تایبه‌ت بوو به ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌م، ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكومه‌ت پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئارامییه بۆ ئه‌م هه‌رێمه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كات، كه پارێزگاری‌یان له ئاسایش و سه‌قامگیری كردووه.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌و دۆخه ئارام و سه‌قامگیره‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان، له ماوه‌ی 100 رۆژی كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌ستیان به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
K24
