سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
لە نووسراوەکەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستاندا هاتووە: "ئاماژە بە ڕاسپاردەی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران و بە مەبەستی پاککردنەوەی تۆماری ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە فەرمانبەران کە بەپێی ماددەی ٦ لە یاسای پارێزەرایەتیی ژمارە 17ی ساڵی ١٩٩٩ هەموار کراوەتەوە، نابێت (نێوانی ئەندامێتیی سەندیکا و وەزیفە گشتییەکان کۆ بکرێتەوە).
لە هەمان نووسراودا هاتووە: "تەنها ڕێگەش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە، ئەنجامدانی بایۆمێترییە بۆ پارێزەران لەلایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری کە پێشتر ئەو پرۆسەیەی بۆ فەرمانبەران کردووە و لە کاتی ئەنجامدانی ئەو هەنگاوە بۆ پارێزەران، هەر فەرمانبەرێک بە شێوەیەکی نایاسایی خۆی تۆمار بکات لە سەندیکاکەمان ئاشکرا دەبێت.
ئەوکات ئێمەش وەک سەندیکا بەپێی یاسا ڕێکاری یاسایی دژ بەو کەسانە دەگرینە پێش و ڕەوانەی دادگایان دەکەین و ئێوەش وەک سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی یاسا دەتوانن ڕێکاری یاسایی بەپێی یاسا بەرکارەکان وەربگرن.
باسنيوز
