سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک بۆ تێپەڕاندنی پرۆژه‌ی چاکسازی کراوه
لەمبارەوەئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی گوتی: "چاوه‌ڕوانیی حکوومه‌ت ده‌که‌ین ئه‌مڕۆ دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزیران که‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بهێنرێته په‌رله‌مان؟ هه‌ر کاتێک ته‌واو بوو، ئه‌وا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوە و به هاتنی رێکاره‌کان په‌له‌یان تێدا ده‌کرێت".
گوتیشی: "ئەو پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن که‌سانی پسپۆر و وه‌زیره‌کانه‌وه کراوه و به هه‌ر جۆرێک بێت، قازانجی خه‌ڵکه و له په‌رله‌مان رێکار ده‌گرینه به‌ر و وه‌ک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانیی لێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاسا و هیچ فراکسیۆنێک دژایه‌تیی خۆی رانه‌گه‌یاندووه و هه‌ر رێگرییه‌ک هه‌بێت، ئیراده‌ی به‌هێز بۆ تێپه‌ڕاندنی هەیە".
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاش تاوتوێ و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی، بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکات، بە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە، کۆمەڵێک کەس و بەرپرسی پلە باڵا و فەرمانبەر کە چەند مووچەیان هەیە، مووچەیان کەم دەکرێتەوە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
باس‌نیوز
