فڕۆکەخانەیەکی بەریتانیا بەهۆی رووداوێکەوە داخرا
فڕۆکەخانەی جۆن لینۆن لەشاری لیڤەرپولی بەریتانیا رایگەیاندووە، کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2019، فڕۆکەیەکی تایبەت بە سێ کارمەندی فڕۆکەوانی و سەرنشینێکەوە، لە رێڕەوی نیشتنەوە لای داوە.
ئەگەرچی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی جۆن لینۆن ناچار بوون فڕۆکەخانەکەیان بۆ ماوەیەک دابخەن و ئەو فڕۆکانەی بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ شارەکە بێن، حەواڵەی فڕۆکەخانەی مانچستەر کراون.
باسنيوز
