له سلێمانى سێ كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یان له كچێك كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی سكاڵاكار (ر، ر، ح) لەدایكبووی 1999 ڕەگەز مێ، سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كرد و سكاڵای لەدژی سێ كەس تۆمار كرد، بەهۆی ئەوەی كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە بەرامبەر پێنەدانی بڕێك پارە، لێ كردووه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و دوای بەدواداچوونێكی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا هەرسێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن".
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، ئێستا تۆمەتباران (ا، ه، م) لەدایكبووی 2001، (م، ه، م) لەدایكبووی 2002 و (ا، س، ف) لەدایكبووی 2002، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، ڕاگیراون.
باسنيوز
