مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان : لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکەین

 مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان : لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکەین
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی، هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکەن.


مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، دوای گەیشتنی پرۆژەیاسای چاکسازی بە پەرلەمان، رێکارە یاساییەکان بۆ زوو پەسەندکردنی دەگرنە بەر.

مونا قەهوەچی هەروەها رایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی ”ھەماھەنگیمان ھەبێت بۆ زوو پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە“.

پرۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە لەم نزیکانەدا بنێردرێتە پەرلەمان.






باسنیوز
Top