حکومەت قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە
پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی لای کۆمپانیاکانن وەریانبگرێتەوە، کە بڕی 741 ملیۆن دۆلارە".
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی "حکومەت دوای لە کۆمپانیاکان کردووە بە زووترین کات قەرزەکان بگەڕێننەوە، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە".
لە چەند ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەشەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان بڕێک پارەی بە قەرز بە کۆمپانیاکان داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیایانە پارەکەیان بۆ حکومەت نەگەڕاندووەتەوە.
