بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ‏رادەگیرێت

بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ‏رادەگیرێت
جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەر چوونی ‏مۆڵەتی شۆفیری راگیرا و ساڵی داهاتوو دەچێتەبواری ‏جێبەجێکردنەوە.‏

فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند "ئاگاداری سه‌رجه‌م ‏شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌ر‏چوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ‏گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ده‌رچووبوو به‌بڕیاری وه‌زیری ‏ناو‌خۆ كارپێكردنی راگیراوه".‌‏

فازڵ حاجی باسی لەوە کرد، بڕیارەکە رۆژی 2020-12-5 ‏دەچێتە بواری جێبەجێکردن و شۆفێران دەتوانن لەماوەی ‏ئەو ساڵەدا مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.‏

پێشتر ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ‏هاتووچۆی هەرێمی ‏کوردستان ‏راگەیاند، بە بڕیاری ‏وەزارەتی ناوخۆ، سزای دارایی ‏بەسەرچوونی مۆڵەتی ‏شۆفیری لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 ‏هەزار دینار بۆ ‏هەر ساڵێک دواکەوتن زیاددەکرێت‎.‎

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ‏ئەوەشی گوت "‏رسووماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ‏وەک خۆی دەمێنێتەوە، ‏کە بڕەکەی 40 هەزار دینارە".‏
Top