سبەی چوارشەممە 11ی 12ی 2019، مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 سبەی چوارشەممە 11ی 12ی 2019، مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی (باسنیوز) لە گەنجینەی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، سبەی چوارشەممە 11ی 12ی 2019، مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆش وەزارەتەکە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکات.

لە ڕۆژی یەکشەممە 8ی 12ی 2019ەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و لە دوو ڕۆژی رابردوودا دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، لەگەڵ هەردوو یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش کراوە.

پێشتر عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی مانگی 12یە، ئەگەر هەیە ئەم مانگە بڕە پارەی بەغدای تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زووتر بڕیاری لێ بدرێت و ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.







باسنيوز
Top