لە كەربەلا توندترین باری لەناكاوی ئەمنی راگەیاندرا

لە كەربەلا توندترین باری لەناكاوی ئەمنی راگەیاندرا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری كەربەلا باری لەناكاوی (جیم) راگەیاندرا، كە توندترین و ئەوپەڕی باری لەناكاوی ئەمنیە.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە سەرجەم كەرتەكانی ئەمنیی پارێزگای كەربەلا باری لەناكاوی جیم بەوپەڕی پلەكانیەوە جێبەجێ دەكەن،


ئەم بڕیارە ئەمنیە چەند كاتژمێرێك لەدوای كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگاكە هات.


ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ شەو چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە فاهیم ئەبو كەلەل چالاكوانی مەدەنیی كەربەلا كرد و دەمودەست گیانی لەدەست دا.


پێشتریش لە رۆژانی رابردوودا دۆخی شارەكە بەردەوام شڵەژاو بووە بە هۆی بەردەوامیی خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی هاووڵاتیانەوە.









باسنيوز
Top