لە هەولێر دەست بەسەر دوو بارهەڵگری دەرمانی ساختەدا گیرا
هێژا ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری كۆنترۆڵی ده‌رمان بۆ (کوردستان٢٤) رایگه‌یاند، کە له مه‌زره‌عه‌یه‌كی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - سه‌لاحه‌دین، ده‌رمانێكی ساخته به ناوی شێرپه‌نجه درووستكراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه و به نرخی 900 بۆ 1000 دۆلار فرۆشراوه به تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری كۆنترۆڵی ده‌رمان ئەوەشی خستووەتە روو، کە له هه‌وڵدان بزانین كێ له پشت درووستكردنی ئه‌و دهرمانانهیە و هێناویەتی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانه ساختانه له ئێرانه‌وه هێنراونه‌ته سلێمانی و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون و له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێژا ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته هاووڵاتیان وشیار بن و له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوده‌رمانی قه‌ڵه‌وبوون و لاوازبوون نه‌كڕن و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه مه‌ترسیداره.
باسنيوز
