په‌رله‌مانی کوردستان خاڵێكی تر‌ى بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنەکەی سبەی زیاد كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2019/12/9، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا و گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تری بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌مه 2019/12/10 زیاد كرا كه ئه‌ویش بریتییه له قسه‌كردن و تاووتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتیمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له بانگهێشتێكدا ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (9)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه 2019/12/10 له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ ئاگادار كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ى راگه‌یاند كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه‌بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان).
باسنيوز
