لە سنووری كەركووك حەوت مۆڵگەی داعش تێک دران
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان، ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك دەست پێكرد و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر 26 كەرەستەی تەقینەوە و 130 بۆمبی چێندراو دوو پشتێنەی تەقینەوەدا گرتووە، هاوکات 7 مۆڵگەی داعشیش تێک دراوە ".
جواد جەنابی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ڕايگەیاند: "داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك و چەند شوێن و ناوچەیەكی تریش هەن و جاروبار لەدژی خەڵك و هێزە ئەمنییەكان، چالاكیی تیرۆریستی خۆیان دەكەن".
گوتیشی: "ئەوان ئێستا هاوشێوەی مافیا دەستی خۆیان دەوەشێنن و هەڵدێن و هەندێك جاریش هێزە ئەمنییەكان رووبەڕوویان دەبنەوە".
باسنيوز
