نێچیرڤان بارزانی داوای سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆسایدەکان دەکات
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: "بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم رۆژەدا، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.
لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12 هەموو ساڵێکی بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە دانا. ئەمڕۆژەش هاوکاتە بە بەیاسایکردنی رێگریکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید لە ساڵی 1948.
K24
