بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی هێمن هەورامی بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆمانیا کرد
وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەنابی سەرۆک بارزانی بە هۆریا کونسوڵی گشتی ڕۆمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و هاوڵاتیانی ڕۆمانیا کرد و هیواشی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا پەرەی زیاتریان پێبدرێت و برەوی زیاتر بە خۆوە ببینێت.
