بەشێک لە بازاڕی قەیسەریی کفری بەهۆی بارانبارینەوە دادەڕمێت
قەیسەرییەکە تەنیا 22 دووکانی مابووەوە، شەوی رابردوو (7-12-2019) شەش دووکانیان بەهۆی بارانبارینەوە داڕماون، دیزاینی نۆژەنکردنەوەی قەیسەرییەکەش ئامادەیە و تەنیا چاوەڕێی دابینکردنی بودجە دەکرێت.
شوکر محەممەد حەیدەر، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان راگەیاند "جەنابی نێچیرڤان بارزانی 22-10-2012 هاتە ئێرە و بەڵێنی دا و بەڵێنەکەشی بردەسەر، لەبەرئەوەی پێشەکی 500 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە دەرچوو، بە بڕی 264 ملیۆن دینار لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی و نووسینگەی سبەی لە سلێمانی دیزاینێکمان بۆی کرد، بەڵام بەهۆی قەیرانەکانەوە نەتوانرا جێبەجێ بکرێت".
قەیسەرییەکە تەمەنی نزیکەی دوو سەدە دەبێت و مێژووەکەی بۆ سهدهی 19ـی زایینی دەگەڕێتەوە، پێشتر 315 دووكان به رووبهری جیاواز و چوار خانی گهورهی تێدابوون، بەڵام ئێستا جگه له وێرانهیهك، هیچی دیكهی نهماوهتهوه.
جوو، توركمان و كورد سێ پێكهاتە سهرهكییهكهی كفری بوون، توركمانهكان بهشی زۆریان لهم قهیسهرییهدا خاوهنكار بوون.
