مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاره‌ سبەی دووشه‌ممه 8-12-2019 مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی 2019ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگە دابه‌شبكرێت.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیاریشە رۆژی سێشه‌ممه‌ 10-12-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت.

لە 8-3-2019ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەرانی بێ پاشەکەوت دابەشدەکات، تاوەکو ئێستا هەشت مووچەی تەواو و 13 مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران لای حکومەتە.
Top