بەرپرسێکی کورد لە بەغدا: خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌که‌ن
د.سه‌لام خۆشناو، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە تاوەکوو ئێستا، ئەوانەی هاتوونەتە سەر دەسەڵات لە عێراق، لە ڕووی کارگێڕییەوە شکستیان هێناوە، بۆیە دۆخەکە بەمڕۆ گەیشتووە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق “هەڕەمەکی“ش بێت، ئەوا دەبێت ڕێکخستنێکی بەهێزی بۆ بکرێت و دەیانەوێت بە ئامانجەکانیان بگەن کە ئەوانیش بریتین لە نەمانی هەژموونی دەرەکییە بەسەر عێراق، بەتایبەتیش ئێران. هەروەها دەیانەوێت وڵاتەکە لە کێشەی تایفی و مەزهەبی دەربازی بێت، بە گوتەی ئەو.
باسیشی لەوە کرد کە هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران بەردەوامن و داواکاریی دیکەیان هەیە. گوتیشی: ”پەرلەمان بڕیاری داوه ٢٠٥ هه‌زار که‌س خانه‌نشین بکات که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو خۆی خانه‌نشین له عێراق ٦٣ ساڵ بوو، ئه‌وان کردیان بە ٦٠ ساڵ، ئه‌وه‌ش ناڕەزایی خه‌ڵکی لێکه‌وته‌و“.
سەلام خۆشناو ئاشکرای کرد کە ئێستا داواکاریی خۆپیشانده‌ران فراوانتر بووه و داوا ده‌که‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه.
ئاماژەشی بەوە کرد کە لە ڕۆژی ١٠ی ١٢ی ٢٠١٩ەوە، خۆپیشاندەران لە خوارووی عێراقەوە بەرەو مەیدانی تەحریر لە بەغدا دەچن و خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبێت.
باس‌نیوز
