ڕاگه‌یانراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندانى ئاشتیانه و سڤیل، مافێكى ده‌ستووریى ڕه‌وا و پارێزراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه ئه‌و زێده‌ڕۆییه له توندوتیژى به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كار بێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره.
ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه به گیانێكى نیشتمانیى به‌رپرسیارانه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چیتریش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ى یاسادا بجووڵێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
7/12/2019
