عەشیرەتەکانی کەربەلا دەروازەی شارەکەیان دادەخەن

عەشیرەتەکانی کەربەلا دەروازەی شارەکەیان دادەخەن
عەشیرەتەکانی کەربەلا دەروازەکانی شارەکەیان دادەخەن و هیچ میوانێک لە شارەکەیان وەرناگرن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، داخستنی دەروازەکان لەمڕۆ شەممە 7-12-2019ـەوە تا چوار رۆژ بەردەوام دەبێ.

هۆکاری داخستنی دەروازەکانی کەربەلا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی شارەکە،کە بارودۆخی ئەمنی بە تەواوی تێک داوە.

کەربەلا بە دووریی 105 کیلۆمەتر کەوتووەتە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق و بەهۆی بوونی مەزاری ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی، ئیمامی سێیەمی شیعەکان، شارێکی پیرۆزی شیعەکانە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.













باسنيوز
Top