نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا: لەبارەی بودجەی 2020 هەولێر و بەغدا کێشەیان نەماوە
فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەیاند: "لەبارەی نەناردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان گوتی: "بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو پرۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەنێردراوە ھۆکارەکەشی دیار نییە".
گوتیشی: "لە نێوان ھەولێر و بەغدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆژەکە کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسەند کراوە".
گوتیشی: "لەم نزیکانە حکوومەتی عێراق بۆ پەسەندکردن پرۆژەکە دەنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
باسنيوز
