ئەندازیار خوسرەت سەدیق دری، بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و رێگەوبانی سۆران، رابگەیاند: "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7/12/2019ەوە شەپۆلێكی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەران و ناوچە سنوورییەكانی قەزای چۆمانی گرتووەتەوە و كە تا ئێستا لە هەندێك شوێن نزیكەی 30 سانتیمەتر بەفر باریوە و تیمەكانمان دەستیان كردووە بە راماڵینی بەفرەكە لە رێگە سەرەكییەكان بەتایبەتیش رێگەی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، كە تا ئێستاش بارینی بەفر و زریان و كڕێوە بەردەوامە لە ناوچەكەدا، بەڵام توانراوە رێگاكە بە بە تەواوەتی بكرێتەوە".
گوتیشی: "ئەوەی زیاتر ئاستەنگی بۆ دروست كردووین، هەندێ لە شوفێران بە ناشارەزایی و بەبێ ئەوەی زنجیر، یان پێداویستییەكی ناو بەفریان پێ بێت، بەم رێگایە هاتوچۆ دەكەن و لە ئەنجامدا لەناو بەفر گیر دەکەن".
باسنيوز