جێمس جێفری: شانازی بە کوردەوە دەکەین

جێمس جێفری: شانازی بە کوردەوە دەکەین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکات و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان ”شانازی“ بە کوردەوە دەکەن.

کەمێک لەمەوبەر و لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوانیان، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بە هاتنی شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەربڕی.

ڕوونیشی کردەوە کە پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە.

لەلایەن خۆشیەوە جیمس جیفری رای گەیاند: ”ئێمە شانازی بە کوردەوە دەکەین“. هاوکات خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ”هاوڕێیان“ی لە کوردستان دەربڕی، هیوای ئەوەشی خواست کە لە هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتر بەردەوام بن.

جیفری جەختی کردەوە کە لەم سەردانەیدا چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی لەگەڵدایە و ”بەردەوامین لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان“.












باسنيوز
Top