بەهۆی بەفربارینەوە دەوامی قوتابخانەی پێنج شاری کوردستان کرانە پشوور

بەهۆی بەفربارینەوە دەوامی قوتابخانەی پێنج شاری کوردستان کرانە پشوور
بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەروەردەی پارێزگای ورمێ ئاشکرای کردووە، بەهۆی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفری قورس دەوامی قوتابخانەی پێنج شاری ئەو پارێزگایە ئەمڕۆ کراونەتە پشوو.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما شارەکانی پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە و بەم بۆنەوە ئەمڕۆ شەممە 2019.12.7 لە شار و گوندەکانی "مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، نەغەدە و سەردەشت" دەوامی دوانیوەڕۆی قوتابخانەکان کراونەتە پشوو.

لە قوتابخانەکانی هەندێک لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خراپیی ڕێگەوبان و خراپیی سیستەمی گەرمکەرەوە لە قوتابخانەکان، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما گرفت بۆ قوتابیان ساز دەبێت.













باسنيوز
Top