کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و جیمس جیفری دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و جیمس جیفری دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش گەیشتە پیرمام و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.



لەم کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بەرپرسی ناوەندی هەماهەنگیی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر یاوەریی جیفری دەکەن، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.



لەم سەردانەیدا بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، جیمس جیفری جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، لەگەڵ سەرۆک بارزانیش کۆبووەتەوە.
Top