مەسرور بارزانی و جیمس جیفری کۆدەبنەوە

 مەسرور بارزانی و جیمس جیفری کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٧ی ١٢ی ٢٠١٩، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش کۆببێتەوە.



چاوەڕوان دەکرێت کەمێکی دیکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بکات و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا ئەنجام بدات.



چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی داعش و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.



بڕیارە هەر ئەمڕۆ، جیمس جیفری، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بە هەمان شێوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.








باسنيوز
Top