پەرلەمان دەست بە لێکۆڵینەوە لە شەڕەکەی کۆڵەجۆ دەکات

 پەرلەمان دەست بە لێکۆڵینەوە لە شەڕەکەی کۆڵەجۆ دەکات
داعش لە سنووری شارەدێی (کوڵەجۆ)ی سەر بە قەزای کەفی لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتە دوو جار ھێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە دەچێتە کوڵەجۆ.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ٧ی١٢ی٢٠١٩ لیژنەکەمان سەردانی شارەدێی کوڵەجۆ دەکەین".

لەبارەی مەبەستی سەردانەکەیان، گوتیشی: "مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیە لە ھێرشەکانی داعش و دەمانەوێت بزانین ھۆکاری ئەو ھێرشانە و کەموکورتی و پێداوستییەکان چین".

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی: "دواتر راپۆرتێک لەبارەی دەرەنجامەکان دودەینە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ھێرشەکانی داعش".

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سنووری خانەقین و شارەدێی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری داعش دوو جار هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و ئاسایش و چەند شەهید و بریندارێک هەیە و وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ پەتوترکردنی سەنگەرەکان هێزێکی لە لیوای 16 ڕەوانەی سنوورەکە کردووە.

Top