گەنجێك لە دهۆك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
رائد هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، کاتژمێر 8ی شەو لە بوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە گوندی بێسرێ ئاگەدارکرانەوە و دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونهتە شوێنی رووداوەکە.
ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشیگەیاند، کە تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گوازراوەتەوە پزیشکی دادی دهۆك و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
كهسێكی نزیك لهو گهنجهی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت راگەیاند، کوڕەکە نەخۆش بووە و بەمەبەستی چآرەسەری چەندینجار لە وڵاتی تورکیا نهشتەرگەريی بۆ کراوە بەڵام نەخۆشییەکەی كۆتایی نههاتووه، ئهوهش كاریگهریی لهسهر دهروونی ئهو گهنجه درووست كردووه.
هەر بەپێی زانیاریيەکان گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی گوندی باڤێی پارێزگای دهۆکە.
