وەزیری بەرگریی ئەمریکا: کشاندنەوەی هێزەکانمان لە باکووری سووریا تەواو بوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2019، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی (رۆیتەرز) راگەیاند، ئێستا 600 سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان ماون و ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن.
لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، %40ـی هێزەکانیان، کە ژمارەی سەربازەکان هەزار سەرباز بوو، لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکێشنەوە.
مارک ئیسپەر هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ژمارەیە (600 سەرباز) جێگیر کراوە و تەنیا ئەگەر هاوپەیمانەکانیئەمریکا بڕیاری ناردنی هێز بدەن،بەپێی ئەو ژمارە سەربازەی دەنێردرێ، ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی کەم دەکاتەوە.
باسنيوز
