له سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر نۆ كارتۆن جگه‌رى قه‌ده‌غه‌كراوى ئێرانی‌دا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/12/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لێژنه‌ی دووی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی سه‌ردان و گه‌ڕانی لێژنه‌كه، ئه‌مڕۆ له كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر نۆ كارتۆن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا گیراوه".
باسى له‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشكی داوه، بۆیه له هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
بێوه‌ى ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێن ناوه‌ندێكه بۆ گه‌شه‌كردنی ڤایرۆس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه ده‌كه‌نه‌وه، كه خاو كراونه‌ته‌وه و جارێكی دیكه بۆ دووباره به‌ستنه‌وه‌ی، ده‌خرێنه‌وه ناو به‌فرگر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و جۆره خوارده‌مه‌نییانه مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی دووی قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، خاوه‌نی شوێنه‌كه به‌نیاز بووه جگه‌ره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ساغبكاته‌وه، بۆیه به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی جگه‌ره به‌ستووه‌كه بۆ له‌ناوبردن ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ریی سلێمانی ده‌كرێت، خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
باسنيوز
