نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا داوایەک ئاراستەی فراکسیۆنە کوردییەکان دەکات
فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا،گوتی: ئه‌مرۆ پێنجشەممە 5-12-2019، به‌فه‌رمی رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020 ئەنجام درا.
فارس عیسا هەروەها رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە، هه‌رێمی کوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نەوت راده‌ستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ده‌کات و شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیش دیاری کراوه.
سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا بەپێویستی زانی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە یەکدەنگی هەوڵی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدەن.
باسنيوز
