خورماتوو.. تەرمی ئافرەتێكی نەناسراو دۆزرایەوە

خورماتوو.. تەرمی ئافرەتێكی نەناسراو دۆزرایەوە
لە سنووری قەزای خورماتوو تەرمی ئافرەتێكی نەناسراو كە ئاسەواری فیشەك بە جەستەیەوە بووە، دۆزرایەوە و پاشان گەیندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شارەكە.

لەم بارەیەوە، نازم عەلی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی خورماتوو، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە سنووری شاری خورماتوو تەرمی ئافرەتێك دۆزایەوە و كە ئاسەواری فیشەك بە جەستەیەوە بووە".

گوتیشی: "پاشان تەرمەكە گەیەنداریە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو و پۆلیسیش لەو بارەیەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی ئەو ئافرەتە و بکوژ یان بکوژانی نازاندرێت".











باسنیوز
Top