بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: ڕاگیرانی دابەشکردنی لۆگۆی تەکسییەکان کاتییە
گوتیشی: "لە سلێمانی ٢٧ ھەزار تەکسی ھەیە و ھەر شوفێرێکی تەکسی پێویستە بچێتە فەرمانگەی بەڵگەی تاوان و ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ زانیاری و شتە داواکاراوەکانی ئەو فۆڕمە بھێنێت کە بۆ پێدانی لۆگۆکە داوای لێکراوە و دوای ئەوەش ئێمە پشتگیری بۆ کۆمپانیای دابەشکردنی لۆگۆکە پێ دەدەین".
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ئاشکراشی کرد: "لە زۆربەی وڵاتانی جیھان سیسەتمی (JPS) لەناو تەکسییەکان دانراوە بە مەبەستی نەھێشتنی کێشەی کۆمەڵایەتی و کوشتن و بابەتەکانی دیکە، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە بیرمان لەو بابەتە کردووەتەوە و دوای ھەنگاوی پێیوست دەیکەنە پڕۆژەیەک و بەمەبەستی خستنەبواری جێبەجێکردنەوە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین".
باسنیوز
