هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و نەوت رێککەوتن

هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و نەوت رێککەوتن
وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسەکانی نەوت، قەرزەکان و بودجە رێککەوتن.

ئاوات شێخ جەناب لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین. هه‌روه‌ها تونیمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک.

روونیشکردەوە، ئەگەر به‌غدا رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات کێشەی مووچە نامێنێت. حکوومەتیش لە دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە. چونكه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 12 مووچه‌ی خانه‌نشینان قه‌رزاره‌

وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی بووه‌ و بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2020ـیش ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌ كۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و ئێمه‌ وه‌ك شاندی دانووستانكاری حكوومه‌ت كاره‌كانمان ته‌واوكردووه‌ و ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده‌ له‌ به‌غدا له‌ كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ به‌رگریی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.

وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانووستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كراوه‌.




K24
Top