دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/12/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 30 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 57 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە دابەزین کرد کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1476 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 215,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 250,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 284,000 دینار












ياسنيوز
Top