لە سۆران یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی پێكەوەژیان ساز دەكرێت
لە فێستیڤاڵەكەشدا كۆمەڵێك چالاكیی جۆراوجۆر و هونەری و كولتووریی گەلان، بەتایبەت كولتووری ئایینی و بەڕێوەچوونی چەند دیدار و پانێڵێك لەگەڵ كەسایەتییە رۆشنبیری و هونەرییەکان و بەتایبەت ئەو كەسایەتییانەی كە ڕۆڵیان هەبووە لە بواری رۆشنبیری و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، ساز دەکرێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی ناوچەكە بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵی پێكەوەژیان، فەرهەنگ غەفور وتیشی: "ئەو دەڤەرە یەكێك بووە لە دیوی پێكەوەژیان رەنگدانەوەیەكی جوانی هەبووە لە هێڵە گشتییەكانی حكوومەتی هەرێمدا و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە پێویستە پتەوكردنی ئاشتەوایی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی فرە ئایینی و پێكەوەژیان لە هەموو دەڤەرەكانی كوردستان رەنگدانەوەی خۆی هەبێت. بۆیە یەكێك لە ئامانجەكانمان بۆ ئەنجامدانی ئەو فێستیڤاڵە، پیتەوكردنی رۆشنبیری و پەروەردەیی پێكەوەیی و فرە ئایینی و فرە نەتەوەییە بەگشتی".
ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد: "كە یەكێكیتر لە ئامانجەكانمان ئەوەیە، كە دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو و چالاكییە هونەرییانەوە هەوڵ بدەین گەشتیاری زیاتر بێنە ناو ئەو ناوچە جوان و دڵڕفێنانەی هەرێمی كوردستان هەوڵی ئەوی بدەین بازاڕی ئەو ناوچانە لەڕێگەی ئەو فیستیڤاڵانەوە بووژانەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".
باسنيوز
