١٤ ئەندامی دیکەی هەدەپە دەستگیر كران
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠١٩ پۆلیسی كۆجەیلی هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپەی دەست پێكرد، كە زۆربەیان لەسەر داوای دادوەر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ ١٤ ئەندامی هەدەپە دەستگیر كراون، كە لەناویاندا سەرۆكی هەدەپە لە كۆجەیلی تێدایە.
رۆژنامەی (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ٨ لە ئەندامانی هەدەپە دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی پزیشكیان بۆ وەرگیراوە، پاشان ئازاد كراون، بەڵام ئەوانیتر دەستگیر كراون.
ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ ئەندامانی هەدەپە، پڕۆپاگندەیە بۆ پەكەكە، هەروەها تۆمەتی ئەوەشیان دراوەتە پاڵ كە بە نهێنی كار بۆ پەكەكە دەكەن.
باسنيوز
