مامۆستایهکی زانکۆ: کابینەی نۆیەمی حکوومەت کار لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی دەکات
رزگار عیسا، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر “پرۆژهی ستراتیژیی گرنگ” دەکەن و نموونەشی بەوە هێنایەوە کە لە دهۆکدا لە ماوەی چهند مانگی رابردوو، پڕۆژەکانی رێگاوبانهکانی دهۆک که چەند ئۆڤهرپاسێکی گهوره لهناو شار دەگرێتەوە، خراونەتە کار.
باسیشی لەوە کرد، لە نێوان شارۆچکەی سێمێل و سەنتەری پارێزگای دهۆک، هەروەها لە نێوان شاری ئاکرێ و شارۆچکەی بەردەڕەش، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ستراتیژیی دەستیان پێ کردووە، هەروەک نەخۆشخانە و پڕۆژەی ڕێگەوبان و گەشتوگوزار. بۆیە “ئەمانە خەڵکی دهۆکیان دڵخۆش کردووە و بە یەک دەنگ پشتیوانی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت دەکەن”.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ داوا دەکات، خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بە پارێزگاکەیان بکرێت، هەروەک بەپێویستی دەزانێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆک تەواو بکرێت، هەروەها نەخۆشخانەی زیاتریش بکرێنەوە.
لە کاتی متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکوومەتەکەی پێشکەش کرد کە کۆمەڵێک خاڵی گرنگی ستراتیژی لەخۆوە گرتبوو. لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا، کارکردن لەسەر خاڵە ستراتیژییەکانی کارنامەکە دەستیان پێ کردووە.
باسنیوز
