حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسایەکی گرنگی دیکەی بۆ پەرلەمان نارد
شوان زراری، ئەندامی لیژنەی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای وەبەرھێنانی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ناردووە، بەڵام نەگەیشتووەتە دەست ئەندامانی پەرلەمان".
ھەرێمی کوردستان یاسای وەبەرھێنانی ھەیە و بەھۆی نەگونجانی لەگەڵ دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان، حکوومەت ئەو یاسای وەبەرھێنانە ھەموار دەکاتەوە.
پێشتر و لە کاتی متمانەدان بە کابینەی نۆیەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمدا ھەموارکردنی یاسای وەبەرھێنانی ئاماژەی پیداوە و گەنجاندنی لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێم، لە بەرژوەندیی ھاووڵاتییان ھەموار دەکرێتەوە.
باسنیوز
