ئومێد سەباح: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێککەوتن
ئومێد سەباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی وهزیرانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێككەوتووین، بەڵام دەبێ رێككەوتنەكە بچێتە لای سەرۆك وەزیران و لەوێشەوە بچێتە پەرلەمان، چاوەڕێی دەرئەنجامەكان دەكەین".
گوتیشی: "ئەو تیمەی كە وەك شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدامان كرد، بڕیارە لەبارەی دانووستانەكان، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەین".
K24
