ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە تاوتوێ دەکا

 ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە تاوتوێ دەکا
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.



بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا دەرئەنجامی دانوستاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق تاوتوێ بکرێت.



هاوکات گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکانی لەلایەک و پڕۆژەیاسایەکیش لەلایەکی دیکەوە دەکرێت.






باسنيوز
Top