په‌یه‌ده ده‌روازه‌ی سێمالكای راده‌ستی رژێمی سووریا كرد
عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ، سه‌ركرده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه رايگه‌یاند، "ده‌روازه‌ی سنووریی پێشاپوور (سێمالكا) راده‌ستی رژێمی سووریا كراوه و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی خۆیان نههێناتهوه ئه‌وێ و به‌ناو په‌یه‌ده كاروباره‌كان به‌رێوه ده‌بات تا كاتێكی دیاریكراو".
هاوكات باسی له‌وه كرد كه په‌یه‌ده "به‌ش به‌ش" ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كردووه و ئێستا خه‌ریكه ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د".
دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ناوچه ستراتیژییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی په‌یه‌ده كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌روبه‌ندی هێرش و داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، په‌یه‌ده كه به باڵی په‌كه‌كه له سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، چه‌ندان ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كرده‌وه.
باسنيوز
