پۆلیسى دارستان نۆ سەرپێچیکاری ژینگەی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کرد

پۆلیسى دارستان نۆ سەرپێچیکاری ژینگەی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کرد
لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان لە سنوورەکانى "قەرەداغ، ماوەت، سەنگاو و سەید سادق" لە پارێزگای سلێمانی، نۆ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر كران و دەستیش گیراوە بەسەر چەند کەلوپەل و پێداویستییەکدا .

لەو بارەیەوە عەميدهێمن کەمەرخان ئەفەندى، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى ڕای گەیاند: "لە ئەنجامى سێ دەرچوونى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان لە سنوورەکانى (قەرەداغ، ماوەت و سەنگاو" توانیویانە (8) ڕاوچى دەستگیر بکەن کە بەمەبەستى ڕاوکردنى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى و ڕاوى شەوارە و هاتبوونە سنورەكەیان و هاوكات دەست گیراوە بەسەر (2) باڵندەى زیندوو (4) چوار سوێسکەى ڕاوکراو و (1) باڵندەى کەو و (13) فیشەکى تاپڕ و (٣١) فیشەکى کڵاشنکۆف و (1) ماتۆڕ و (2) چەقۆ و (5) لایت، لەگەڵ لاشەى ئاژەڵیکى سووچڕ (3) سەگ کە بۆ ڕاو بەکاریان هێناون" .

لەلایەکى ترەوە لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەید سادق توانیانیویانە هاووڵاتییەک دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى بیرلێدان بووە و هاوکات دەستیش گیراوە بەسەر جیهازیکى بیرلێدان و سەرجەم کەرەسەکانیدا.

تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا و دادگا کراون و کەلوپەلەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.














باسنيوز
Top