مهسرور بارزانى لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کۆبووهوه
ئەمڕۆ سێشەمە 2019/12/3 مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە، وردەکاریی ئەو ڕێککەوتنەیان خستە ڕوو، کە لەژێر ڕێنمایی و بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق لەبارەی بودجەوە ئەنجام دراوە.
شاندەکە ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020، ئەمەش یەکەمجارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق دەکات، لە قۆناخی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
