ئێسپێر: تورکیا فشار دەخاتە سەر ناتۆ بۆ ئەوەی یەپەگە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی
پێش به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆ، مارك ئێسپێر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند، توركیا فشار ده‌خاته سه‌ر ناتۆ بۆ ناساندنی یه‌په‌گه وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی.
باسیشی لەوە کرد کە بابه‌تی گرنگتری ناوچه‌كه له لایه‌ن توركیاوه پشتگوێ خراون و مه‌رج نییه هه‌موو جیهان ئه‌وه به مه‌ترسی بزانێت كه توركیا وه‌ك مه‌ترسی هه‌ژماری ده‌كات.
داواشی لە تورکیا کرد، لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، هاوکار بێت بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له (پۆڵه‌ندا، لیتوانیا، لاتیڤا و ئه‌ستۆنیا) ”دژ به مه‌ترسییه‌كانی ڕووسیا كه ئێستا بابه‌تێكی گه‌رمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وڕووپایه“.
باسنيوز
